وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: دوو فڕۆکەی ترانزێتی سەربازیی سعودیمان پێکاوە
تشرینی یهکهم 27, 2026 19:07 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانیان بە دوو مووشەکی بالیستیک دوو فڕۆکەی ترانزێتی سەربازی سەعوودیا بپێکن.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاشیگەیاند: فڕۆکەی یەکەم لە فڕۆکەخانەی نەجراندا و فڕۆکەی دووەمیش لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس موشەیت کراونەتە ئامانج. هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بە لوتفی خوای گەورە بە سەرکەوتوویی تەواوە جێبەجێ کران.