پاشەکشەی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388629-پاشەکشەی_ھێزەکانی_کۆماری_ئازەربایجان_لە_قەرەباغ
وەزاڕەتی بەرگریی ئەرمەنستان رایگەیاند ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ کشاونەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ

وەزاڕەتی بەرگریی ئەرمەنستان رایگەیاند ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ کشاونەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، شوشان ئیستپامیان وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگریی ئەرمەنستان ئیدعای کرد ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە ئەمڕۆ دوشەممەوە ھەوڵیاندا بە کەلوپەلە سەربازیەکانەوە بەرەو ھێزە ئەرمەنیەکان پێشڕەوی بکەن ، بەڵام ھێزەکانی ئەرمەنستان بە تێکشکاندنی تانکێکی ھێزەکانی ئازەربایجان ئەوانیان ناچار بە پاشەکشە کرد . 

تا ئێستا کاربەدەستانی ئازەربایجان لە بارەی پاشەکشەی ھێزەکانی خۆیان کاردانەوەیان نەبووە .