ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بە فەرمی دەستی پێ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388661-ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئەمریکا_بە_فەرمی_دەستی_پێ_کرد
بە کرانەوەی بنکەکانی دەنگدان لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا بە فەرمی دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بە فەرمی دەستی پێ کرد

بە کرانەوەی بنکەکانی دەنگدان لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا بە فەرمی دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە سێھەمی نوامبەر بە کاتی خۆجێیی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا بە فەرمی دەستی پێ کرد.

لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ دا جیا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارب چوار ساڵی داھاتووی ئەمریکا، چارەنووسی ٤٣٥ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران و ٣٥ کورسیی لە ١٠٠ کورسییەکەی سێناش ڕوون دەبێتەوە.

پێشتر لە دەنگوەرگرتنی پێشوەختەدا کە چەندین حەوتە لە ئەمریکادا بەردەوام بوو، ٩٦ ملوێن کەس بەشدارییان کرد کە ھاوسەنگە لەگەڵ سەدی حەفتای تێکڕای بەشدارانی ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو ٩٦ ملوێن دەنگەی پێشوەختە، ٦٠ ملوێنی دەنگی بەپۆست ڕەوانەکراون کە نزیکەی دووھێندەی ژمارەی دەنگە پۆستییەکانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠١٦ ـن.

بە پێی ڕاوەرگرتنەکان «جۆبایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە چاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە پێشەوەیە.

دەنگوەرگرتنەکە ڕۆژێک دەخایەنێت و ژماردنی دەنگەکانیش لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست پێ دەکات.