ھەل و مەرجی باشتری دیموکراتەکان بۆ بەدەست ھێنانی زۆرینە لە سێنای ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388672-ھەل_و_مەرجی_باشتری_دیموکراتەکان_بۆ_بەدەست_ھێنانی_زۆرینە_لە_سێنای_ئەمریکادا
ڕاوەرگرتنەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکا وا دەردەخات کە ھەلێکی لەبار بۆ دیموکراتەکان لە ڕووی دەستخستنی زۆرینە ڕەخساوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2020 20:39 Asia/Tehran
  • ھەل و مەرجی باشتری دیموکراتەکان بۆ بەدەست ھێنانی زۆرینە لە سێنای ئەمریکادا

ڕاوەرگرتنەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەمریکا وا دەردەخات کە ھەلێکی لەبار بۆ دیموکراتەکان لە ڕووی دەستخستنی زۆرینە ڕەخساوە.

جەماوەری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھاوکات لەگەڵ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، چارەنووسی ٣٥ کورسییەکەی سێناشیان ڕوون کردووەتەوە.

لە کاتێکدا کە کۆماریخوازان کەمتاکوت لە گرتنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیان، ھەل و مەرجەکە لە سێنا ھێندەش بەدڵخوازی ئەوان نییەو ململانێیەکی شان بەشان بۆ مسۆگەر کردنی کورسییەکانی سێنا بەرچاو دەکەوێت.

لە ئێستادا ٣٥ کورسییەکەی سێنا کە ڕۆژی سێ شەممە دەنگی بۆ وەرگیرا، ١٢ کورسییان لە دەستی دیموکراتەکان و ٢٣ کورسیشی ھی کۆماریخوازانە. جیا لەمە سێناتۆرەکانی کۆماریخواز لە زۆر لایەنەوە گوشاریان لە سەرە. جیا لەوە بارودۆخەکە بۆ سێناتۆرەکانی دیکەی کۆماریخوازن کە وایاندەزانی پاراستنی کورسییەکانیان ئاسانە، بەشێوەیەکی ئاشکرا بۆیان چەتوون و ئەستەم بووە.

لە ئێستادا لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دیموکراتەکان لە ٤٣٥ کورسی ٢٣٢ کورسییان بەدەستەوەیە.