ناکۆکی نێوان کۆماریەکان لە سەر بانگەشەی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388946-ناکۆکی_نێوان_کۆماریەکان_لە_سەر_بانگەشەی_ساختەکاریی_لە_ھەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا
تۆمەت لێدانی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی گزیکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییانە و توڕەیی ئاشکرای ئەو لە ئەنجامەکەی، بووەتە ھۆی ناکۆکیی نێوان کۆماریەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 14:45 Asia/Tehran
  • ناکۆکی نێوان کۆماریەکان لە سەر بانگەشەی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

تۆمەت لێدانی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی گزیکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییانە و توڕەیی ئاشکرای ئەو لە ئەنجامەکەی، بووەتە ھۆی ناکۆکیی نێوان کۆماریەکان .

میت رامنی سێناتۆری کوماریخواز و بەربژاری ئەم پارتە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی 2020 ی ئەمریکا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی سی ئێن ئێن وێڕای سەرکۆنەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتە لەبەر بانگەشەی دزرانی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی سێی نوامبر گوتی : ئەو تا گەیشتن بە ئەنجام درێژە بە شەڕ ئەدات . 

لاری ھوگان فەرمانداری کۆماریخوازی ویلایەتی مریلەند روژی یەکشەممە رایگەیاند ھەربەڵگەیەکی ئەگەریی لە بارەی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردن دا دەبێ بخرێتەڕوو بەڵام بەمحاڵەوە باوەڕ ناکات شتێک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بگۆڕێ . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە راوێژکارانی ترەمپ بە نھێنی پێیان گوتووە شانسی سەرکەوتنی لە دادگادا بۆ گۆڕینی ئەنجامی ھەڵبژاردن زۆر کەمە .