پلوسی لەپۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389338-پلوسی_لەپۆستی_سەرۆکایەتیی_ئەنجومەنی_نوێنەرانی_ئەمریکا_مایەوە
«نانسی پلوسی» لە کۆبوونەوەی دەنگوەرگرتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر بۆ ماوەی دووساڵ وەکوو سەرۆکی دیموکراتی ئەم ئەنجومەنە ھەڵبژێردرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 04:02 Asia/Tehran
  • پلوسی لەپۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مایەوە

«نانسی پلوسی» لە کۆبوونەوەی دەنگوەرگرتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر بۆ ماوەی دووساڵ وەکوو سەرۆکی دیموکراتی ئەم ئەنجومەنە ھەڵبژێردرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەمریکیی «لۆس ئانجلێس تایمز»، دیموکراتەکان ڕۆژی چوارشەممە لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگەوە ٢١٩ کورسییەکەی کۆماریخوازانیان وەپشت سەرناو «نانسی پلوسی» سەرۆکی دیموکراتی ئەم ئەنجومەنە جارێکی تر سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتەی بەئەستۆ گرتەوە.

دیموکراتەکان بەم سەرکەوتنەیان بۆ دووھەمین جار لە ساڵی ١٩٩٥ەوە خولێکی چوارساڵەی بەردەوامی دەستەڵاتدارەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایان لە ئەستۆ دەبێت.