ئوباما: توندوتیژییەکانی کۆنگرێس لە مێژووی ئەمریکادا وەک پەڵەیەکی شەرمەزاری دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391310-ئوباما_توندوتیژییەکانی_کۆنگرێس_لە_مێژووی_ئەمریکادا_وەک_پەڵەیەکی_شەرمەزاری_دەمێنێتەوە
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی توند وتی: مێژوو بە باشی توندوتیژییەکانی ئەمڕۆی کۆنگرێسی کە بە ھۆی سەرۆک کۆماری سەردەمەوەو لە بەر ئەو درۆودەلەسانەی کە سەبارەت بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن ھەڵیبەستوون، وەک چرکەیەکی پڕلە شەرمەزاری لە بیرەوەریی خۆی دا ڕادەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2021 06:13 Asia/Tehran
  • ئوباما: توندوتیژییەکانی کۆنگرێس لە مێژووی ئەمریکادا وەک پەڵەیەکی شەرمەزاری دەمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی توند وتی: مێژوو بە باشی توندوتیژییەکانی ئەمڕۆی کۆنگرێسی کە بە ھۆی سەرۆک کۆماری سەردەمەوەو لە بەر ئەو درۆودەلەسانەی کە سەبارەت بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن ھەڵیبەستوون، وەک چرکەیەکی پڕلە شەرمەزاری لە بیرەوەریی خۆی دا ڕادەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باراک ئوباما سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لەم بەیاننامەیەدا کە لە تویتێریش دا بڵاو بووەوە، وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی پڕوپاگەندەیی کۆماریخوازان دژی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی خەزەڵوەری ڕابردوو وشداریی دا کە ئەوانە لەگەڵ دوو ھەڵبژاردن دا بەرەوڕوون، یان لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن و ئاگری ئاڵۆزییەکان بڵێسەدارتر بکەن، یان ڕاستی ھەڵبژێرن و یەکەم ھەنگاوەکان بۆ دامرکاندنەوەی ئەم ئاگرە ھەڵگرن.

دوابەدوای بانگێشتنی «دۆناڵد ترەمپ» بۆ خڕ بوونەوە لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا لەو ڕۆژەدا کە بڕیار وا بوو سەرکەوتنی بایدێن لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران ڕابگەیەندرێت، کۆمەڵێک لە لایەنگرەکانی ھێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس و دوابەدوای ئەوەش کۆبوونوەکە پەکی کەوت و سەرھەڵداوان چوونە نێو ھۆڵی سێناوە.

لە ئەنجامی تەقەکردن ئافرەتێک لە تێکھەڵچوونەکاندا کوژراو سەرەنجام بە پێی داخوازیی سەرۆکی شارەوانیی واشێنگتۆن دی سی بۆ خۆ تێ گەیاندنی پاسەوانی نیشتیمانی و ڕاگەیەندرانی قەدەغەی ھاتوچۆ، ئەم ئاژاوەیە کاتژمێر حەوت کۆتایی پێ ھات.

پێشتر ھیلاری کڵینتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لایەنگرانی ترەمپی وەک تیرۆریستی نێوخۆیی ناوبرد بوو کە دەبێ وەڵام بدەنەوە.