دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392613-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_جیھان_دا
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 09:45 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان دا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٩٦ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٩٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٣٢٢ هەزارو ١٦٣ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٧٦ ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٣٦١ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە، کە تیایدا ٢٧ ملیۆن و ٥١٩ هەزارو ٦٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٧٥ هەزارو ٥٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٧ ملیۆن و ٢٦٨ هەزارو ٥١٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.