قالیباف پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی پێشکەشی حکومەتی روسیا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392652-قالیباف_پەیامی_رێبەری_باڵای_شۆڕشی_پێشکەشی_حکومەتی_روسیا_کرد
سەرۆکی مەجسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ پێشکەش کران بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە درا بە ھاوشانە روسەکەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 11:20 Asia/Tehran
  • قالیباف پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی پێشکەشی حکومەتی روسیا کرد

سەرۆکی مەجسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ پێشکەش کران بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە درا بە ھاوشانە روسەکەی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد باقر قالیباف لەم دیدارەدا گوتی : پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ حکومەتی روسیا لە چوارچێوەی پێوەندی ستراتژیکی دوو وڵاتدایە . 

قالیباف ئاماژەی کردە پێداگریی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەسەر گەشەپێدان و قوڵکردنەوەی پێوەندیەکانی ئێران و روسیا و پەرەپێدانی داڕشتی ھاریکاریی دوو قۆڵی و گوتی : لە گرنگ ترین ئامانجەکانی سەردانی  روسیا ، پێداگری لەسەر ئەم ھەڵوێستەیە کە پێوەندی تاران و مۆسکۆ ناکەوێتەژیر گۆڕانکاریە جیھانیەکان. 

سەرۆکی مەجسی شۆڕای ئسلامیی ئێران لە یەکەم سەردانی دەرەوەیی وەک سەرۆکی پەرلەمان ، لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانیی سەردانی مۆسکۆی کردووە .