ھەوڵی کۆماریخوازان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترامپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393186-ھەوڵی_کۆماریخوازان_بۆ_کەمکردنەوەی_دەسەڵاتی_ترامپ
رۆژنامەی گاردیەن بە ئاماژە بە رووھێنانی ژمارێک لە لاگرانی دارایی پارتی کومازیخواز بەرەو خەنیمەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و نزیکانی نووسی ، ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترامپ بەسەر ئەم حزبەدا خەریکە زۆر دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2021 14:34 Asia/Tehran
  • ھەوڵی کۆماریخوازان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترامپ

رۆژنامەی گاردیەن بە ئاماژە بە رووھێنانی ژمارێک لە لاگرانی دارایی پارتی کومازیخواز بەرەو خەنیمەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و نزیکانی نووسی ، ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترامپ بەسەر ئەم حزبەدا خەریکە زۆر دەبێ .

بە پێی نووسینی رۆژنامەی گاردیەن ، دەیان لاگری دارایی پارتی کوماریخواز  ، سەرەتاکانی ئەم مانگە ئامادەییان راگەیاند ، کەمپەینی ھەڵبژاردنەکانی لیز چێنی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە باری داراییەوە پشتگری بکەن . 

لیز چێنی ، لە ئەندامانی باڵای کومازیخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و کچی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە ، لەو ئەندامانەی ئەم حزبە بوو کە دەنگی ئای دا بە دادگایی کردنی ترامپ .

ژماری زۆری لاگرانی دارایی نیشان ئەدات ، لە نێو لاگرانی سەرەکیی ئەم حزبە ، بزووتنەوەیەکی روو لە گەشە لە دژی زۆرینەی لاگری ترامپ خەریکە پێکدێت .