رووسیا لەسەر ئۆکراینا هۆشداری ده‌داته‌ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396847-رووسیا_لەسەر_ئۆکراینا_هۆشداری_ده_داته_تورکیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌ باره‌ی کێشه‌ی دووڕگه‌ی کریمیا و ئۆکرایناوه‌ هۆشداری توندی دایه‌ تورکیا و رایگه‌یاند که‌ زۆر به‌ توندی و ئاشکرا لایه‌نی تورکی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و کێشه‌یه‌ نه‌کات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2021 18:43 Asia/Tehran
  • رووسیا لەسەر ئۆکراینا هۆشداری ده‌داته‌ تورکیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌ باره‌ی کێشه‌ی دووڕگه‌ی کریمیا و ئۆکرایناوه‌ هۆشداری توندی دایه‌ تورکیا و رایگه‌یاند که‌ زۆر به‌ توندی و ئاشکرا لایه‌نی تورکی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و کێشه‌یه‌ نه‌کات.

سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌ر ئاستێکدا به‌ لایه‌نی تورکییان گوتووه‌ که‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هانی لایه‌نی شه‌ڕخوازی ئۆکراینی بده‌ن و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی هاندانی ئۆکراینا له‌سه‌ر پرسی کریمیا بێت.

لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌رده‌وامی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌ مانای به‌ئامانج کردنی راسته‌وخۆی یه‌کێتی خاکی رووسیایه‌ که‌ ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی باشی بۆ تورکیا نابێت.

جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ رۆژانی رابردوویش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری دابوویه‌ تورکیا که‌ ئەگه‌ر بێتۆ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به‌ کریمیا و ئۆکراینا ئه‌وا رووسیایش ناچار ده‌بێت هاوشێوه‌ی تورکیا ده‌ستوه‌ردانی له‌ کاروباری ناوخۆیی تورکیادا بکات.