جەختی تالیبان لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397442-جەختی_تالیبان_لە_سەر_کشانەوەی_ھێزەکانی_تورکیا_لە_ئەفغانستان
وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: تورکیا دەبێ ھێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2021 13:26 Asia/Tehran
  • جەختی تالیبان لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان

وتەبێژی تالیبان ڕایگەیاند: تورکیا دەبێ ھێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز،«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان وتی: تورکیا بە ناوی بەشێک لە ھێزەکانی ناتۆ دەبێ بە گوێرەی ڕێککەوتنی ٢٠٢٠ی لەگەڵ ئەمریکا ھێزەکانی لە ئەفغانستان بباتە دەرەوە.

تورکیا ژمارێک لە ھێزەکانی خۆی دوای بۆمب دانانەکەی کەسانی سەربە قاعیدە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ئەستەمۆڵ ڕەوانەی ئەفغانستان کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەشکریانی تورکیا لە ئەفغانستان بە پێچەوانەی گوشارەکانی ئەمریکا بەشداریی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ناکات .