سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397960-سکرتێری_گشتیی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_داوای_ھەڵوەشانەوەی_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_دژی_ئێران_دەکات
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یانزەھەمین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامی بە ھەنگاوێکی گونجاو زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 09:31 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەکات

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یانزەھەمین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامی بە ھەنگاوێکی گونجاو زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئانتۆنیۆ گۆتریش» لەم ڕاپۆرتەی دا کە لە سەروبەندی دانیشتنی ٣٠ی ژوئەنی ئەنجوەمنی ئاسایشتی بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند: دڵخۆشم بەو ھەنگاوە دیپلۆماسیانەی ئەم دواییە کە لە ئاپریلی ٢٠٢١و لە بارەی لێژنەی ھاوبەشی ئەم ڕێککەوتنە ھەڵدەگیردرێت، چونکو دەرفەتێک بۆ ئێران و ئەمریکا دەڕەخسێنێت ھەتا بگەڕێنەوە بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو کارای بەرجام ڕێککەوتننامەی ٢٢٣١ی ساڵی ٢٠١٥.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دتەکەم کە بایکۆتە تۆمارکراوەکانی نێو ئەم گەڵاڵەیە ھەڵوەشێنێتەوەو بەخشینەکان لە پەیوەندی لەگەڵ بازرگانیی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پرۆژەکانی قەدەغەی پەرە پێ درانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە چوارچێوەی بەرجام درێژ کاتەوە.

ئەم کاربەدەستە باڵایەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ئەم قۆناغانە بۆ ئاسانکاری لە ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو دروستی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێویستە ھەتا جەماوەری ئێران لە بەرژەوەندییە ھەست پێکراوەکانی بەرجام دڵنیا بن.

بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ تاوتوێ کردنی ڕاپۆرتە دەورەییەکەی سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ژوئەن بەڕێوە بچێت.