ھەڵکشانی نرخی جیھانیی نەوت بۆ باڵاترین ئاست لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398361-ھەڵکشانی_نرخی_جیھانیی_نەوت_بۆ_باڵاترین_ئاست_لە_ماوەی_سێ_ساڵی_ڕابردوو
نرخی جیھانیی نەوت دوابەدوای شکست ھێنانی بە وەبەرھێنەرانی سەرەکیی نەوت بۆ دەست ڕاگەییشتن بە گەڵاڵەکانی وەبەرھێنان، گەییشتە باڵاترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2021 17:59 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی نرخی جیھانیی نەوت بۆ باڵاترین ئاست لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو

نرخی جیھانیی نەوت دوابەدوای شکست ھێنانی بە وەبەرھێنەرانی سەرەکیی نەوت بۆ دەست ڕاگەییشتن بە گەڵاڵەکانی وەبەرھێنان، گەییشتە باڵاترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نرخی جیھانیی نەوت ئەمڕۆ سێ شەممە ھەتا ٧٧ دۆلارو ٦٦ سێنت ھەڵکشا کە باڵاترین ئاست لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ بەم لاوە دێتە ئەژمار.

نرخی جیھانیی نەوت لە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی لەسەدا ٥٠و لە کاتی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زیاتر لە سەدی ٣٨٥ ھەڵکشاوە.

نرخی نەوتی نەپاڵاوتەی «ڤێستی تێگزاس ئینتێر مەیدێت»ی ئەمریکاش بە گەییشتنی بە ٧٦ دۆلارو ٩٠ سێنت بە باڵاترین ئاست لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ بەم لاوە گەییشتووە.