فارین پالیسی: تالیبان بە دووی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دایە بۆ بەڕێوەبردنی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400042-فارین_پالیسی_تالیبان_بە_دووی_ئەنجومەنێکی_١٢_کەسی_دایە_بۆ_بەڕێوەبردنی_ئەفغانستان
سەرچاوەکانی نزیک لە کاربەدەستانی باڵای تاقمی تالیبان ڕایانگەیاندووە: سەرکردەکانی ئەم تاقمە بە نیازی پێکھێنانی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 09:56 Asia/Tehran
  • فارین پالیسی: تالیبان بە دووی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دایە بۆ بەڕێوەبردنی ئەفغانستان

سەرچاوەکانی نزیک لە کاربەدەستانی باڵای تاقمی تالیبان ڕایانگەیاندووە: سەرکردەکانی ئەم تاقمە بە نیازی پێکھێنانی ئەنجومەنێکی ١٢ کەسی دان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فارین پالیسی، وا باس دەکرێت کە کاربەدەستانی تالیبان بەنیازی ئەوەشن کە بە کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەوڵەتی پێشووی ئەفغانستان پێشنیاری بە ئەستۆگرتنی ھێندێک لە وەزارەتخانەکان بدات.

لەو ئامانجانەی تالیبان لەم ئاراستەیەدا پێکھێنانی دەوڵەتێکە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە قەبوڵ بکرێت.

«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»، «مەلا موحەممەد یەعقوب» کوڕی دامەزرێنەری تالیبان و ھەروەھا »خەلیل حەقانی» لە کاربەدەستانی باڵای تۆڕی حەقانی ئەو ناوانەن کە لە لایەن تالیبانەوە بۆ پێکھێنرانی ئەم ئەنجومەنە ڕاگەیەندراوە.