نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402483-نەتەوە_یەکگرتووەکان_داوا_لە_وڵاتان_دەکات_وەک_مەترسی_نەڕواننە_کۆچبەرانی_سنووری_بیلاڕوسیا
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای پلانی هەندێک وڵاتی ئەوروپی بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا، داوای لەو وڵاتانە کرد وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی ئەو سنوورە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2021 05:21 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای پلانی هەندێک وڵاتی ئەوروپی بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا، داوای لەو وڵاتانە کرد وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی ئەو سنوورە.

فەرحان حەق لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانسا سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و بڕیاری هەندێک وڵات بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا وتی، “هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەروەری و سنوورەکانی خۆیدا دەکات، بەڵام دەمەوێت بڵێم ناکرێت کۆمەڵێک خەڵک کە هەموومان دەزانین هێزی سەربازی نین و ژمارەیەک خەڵکی برسی و ماندون کە پێویستییان بە یارمەتییە، وەک مەترسی سەیریان بکرێت ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بەوجۆرە لێیان نەڕوانن”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی هەریەکە لە بەریتانیا و ئەڵمانیا نیازی خۆیان بۆ ئەگەری ناردنی سەرباز بۆ سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا نیشاندا.

لەئێستادا هەزاران کۆچبەر   لە ڕەگەزنامەی جیاوازکە زۆربەیان کوردن لەسنوورەکانی بیلاڕوسیان بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانە لەدۆخێکی سەرختی سەرما و برسێتیدان.