لێکدانەوەی پۆزەتیڤی ئەنریکە مۆرا لە رۆژی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403025-لێکدانەوەی_پۆزەتیڤی_ئەنریکە_مۆرا_لە_رۆژی_یەکەمی_دانوستانەکانی_ڤیەنا
جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاو ی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ، رۆژی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنای بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی دژی ئێران بە پۆزەتیڤ و باش لێکدایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 19:57 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی پۆزەتیڤی ئەنریکە مۆرا لە رۆژی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنا

جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاو ی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ، رۆژی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنای بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی دژی ئێران بە پۆزەتیڤ و باش لێکدایەوە .

بە پێی راپۆرتنی ئیرنا ، ئێنریکە مۆرا ، جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاو ی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا  ھەروەھا وێڕای دەربڕینی ھیواداریی لە حاند ئەوەی کە ئەم خولەی وتووێژەکانی ڤیەنا ، ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران لێ بکەوێتەوە ، رایگەیاند ، رەوتی دانوستانەکانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پێتەختی ئوتریش باش بووە و لە رۆژانی داھاتووش دا درێژەی دەبێت . 

 میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی ڤیەناش گوتی : رۆژی یەکەمی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ ھەڵوەشانی بایکوتەکانی دژی ئێران زۆر سەرکەوتووانە دەست پێبوو . 

ئۆلیانۆڤ گوتیشی ، ئامادەبووان لەم دانوستانانەدا لەسەر ھەڵگرتنی  ھەنگاوی خێرای زیاتر رێککەوتن .

خولی نوێی دانوستانەکان بە تەوەری لابردنی بایکۆتە ستەمکاریەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ، ئەمڕۆ دوشەممە دوای نزیک بە 5 مانگ وەستان ، لە ڤیەنا دەست پێبوو .