دانیشتنی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404690-دانیشتنی_ئێران_و_سێ_وڵاتی_ئەورووپی_و_نوێنەری_یەکێتیی_ئەورووپا_لە_ڤییەنا
دانیشتنی دانوستانکارانی باڵای ئێران، سێ وڵاتی ئەورووپیی فەرەنساو ئینگلیس و ئاڵمانیاو نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کارناسان دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە لە ھوتێل کوبورگی ڤییەنا بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 15:53 Asia/Tehran
  • دانیشتنی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڤییەنا

دانیشتنی دانوستانکارانی باڵای ئێران، سێ وڵاتی ئەورووپیی فەرەنساو ئینگلیس و ئاڵمانیاو نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کارناسان دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە لە ھوتێل کوبورگی ڤییەنا بەڕێوە چوو.

خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە ٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢١ دەستی پێ کراوەو وتووێژەکان بە بۆچوونی شاندەکانی دانوستانکار پێشکەوتنی لێ کەوتووەتەوە.

لە خولی ڕابردوودا کۆبوونەوەکانی کارناسی لە ڤییەنا لە ئارادا بووەو ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی کارگروپی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێرانی و تاقمی چوارو یەک لە ھوتێل کوبورگی ڤییەنا بەڕێوە چوو.

جیا لەم کۆبوونەوەیە کلرگروپی سێھەم تایبەت بە ڕیزی ڕاپەڕاندیش بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و تاقمی چوارویەک لە ھوتێل کوبورگی شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە برا.