بەیاننامەی باڵوێزخانەی ڕووسیا سەبارەت بە دەنگۆی هاوپێوەند بە هێزگەی ئەتۆمی بووشێهر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447678-بەیاننامەی_باڵوێزخانەی_ڕووسیا_سەبارەت_بە_دەنگۆی_هاوپێوەند_بە_هێزگەی_ئەتۆمی_بووشێهر
 باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران بەیاننامەیەکی دەرکرد سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ڕووسیا دیپلۆماتەکانی لەگەڵ پسپۆڕان و کارناسانی خۆی لە هێزگەی ئەتۆمی بووشێهر لە ئێران بردووەتە دەرەوە.
(last modified 2026-10-24T15:36:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 19:05 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی باڵوێزخانەی ڕووسیا سەبارەت بە دەنگۆی هاوپێوەند بە هێزگەی ئەتۆمی بووشێهر

 باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران بەیاننامەیەکی دەرکرد سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ڕووسیا دیپلۆماتەکانی لەگەڵ پسپۆڕان و کارناسانی خۆی لە هێزگەی ئەتۆمی بووشێهر لە ئێران بردووەتە دەرەوە.

لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران سەبارەت بە دەنگۆی لە ئێران چوونەدەری دیپلۆماتەکان و هەروەها کارناسان و پسپۆڕانی ڕووسیی هێزگەی ئەتۆمیی بووشێهر لە ئێران هاتووە: "سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی لە هەندێ میدیای دژبەردا بڵاو بۆتەوە  کە گوایە دیپلۆماتەکان و فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ڕووسیا و پسپۆڕان و کارناسانی هێزگەی ئەتۆمی بووشێهر خەریکن لە ئێران دەبرێنە دەرەوە، ڕادەگەیەنین کە نە فەرمانبەرانی باڵوێزخانە و نە کارناسانی ڕووسیی هێزگەی ئەتۆمیی بووشێهر هیچ کامەیان خەریکی بەجێهێشتنی ئێران نین. باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران جەختی کردووەتەوە کە چالاکییەکان بە پێی ڕەوتی هەمیشەیی و ئاسایی بەردەوامە و بانگەشەکانی تر دوورن لە ڕاستییەوە و زانیاریی هەڵەن کە سەرچاوەشیان تەواو ڕوون و ئاشکرایە.