سەقامگیرکرانی ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لە نزیکی کۆشکی ئێلیزێ
لە سەروبەندی ناڕەزایەتییەکاندا، پاریس لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدایە و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لە نزیکی کۆشکی ئێلیزێ جێگیر کراون. حکومەتی فەڕەنسا هەروەها بۆ پێشگری بە نائارامیی مەدەنی، ٧٠ هەزار هێزی پۆلیس بەکار دەهێنێت.
ئەم بڕیارە لە ترسی بەڕێوەچونی ناڕەزایەتییەکان بە بانگهێشتی سەندیکاکان، بزووتنەوەی ئێلەکزەردەکان و خوێندکاران دراوە. چاوەڕێ دەکرێت لە جەنگەی قەدەغەکرانی بەڕێوەچونی خۆپیشاندان لە لیۆن، مارسەی و ناوەندەکانی زیاتر لە ١٠ شاری گەورەی فەڕەنسا، زیاتر لە ٧٠٠ خۆپیشاندان لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت. هەروەها سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاندووە: قەدەغەکرانی بەڕێوەچونی خۆپیشاندان بۆ دامەزراندنی ئارامی پێویستە. ناڕەزایەتییەکان کە لە ناوەڕاستی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ـەوە لە دەڤەری پاریس دەستپێبوو و بە خێراییەکی تەواو سەرانسەری ئەم وڵاتەی گرتەوە، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشە گەورەکانی سیستمی خوێندن و پەروەردەی فەڕەنسا.یەکێک لە سەرەکیترین پاڵنەرەکان ئەوە بوو کە زۆرێک لە پۆلەکانی خوێندن بە بێ مامۆستا مابوونەوە و خوێندکاران وەڕەز ببوون لەوەی پۆلەکانیان هەروا بە بێ مامۆستا بن. پاش خۆپیشاندانی ٢٥ی ڕەزبەر لە فەڕەنسا کە کێشرا بە توندوتیژی، پۆلیسی فەڕەنسا بۆ زاڵبوون بەسەر ڕەوشەکەدا لە هەندێ ناوچە، یاسا و ڕێسای تایبەت و تەگبیری توندی ئەمنی و تایبەتی جێبەجێ کردووە.