سەرۆکی ئوکراین :تورکیا ڕازیبوو گەرووی بۆسفۆر بەڕووی ڕوسیا دابخات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405701-سەرۆکی_ئوکراین_تورکیا_ڕازیبوو_گەرووی_بۆسفۆر_بەڕووی_ڕوسیا_دابخات
سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، تورکیا ڕازیبووە گەرووی بۆسفۆر بەڕووی کەشتییە جەنگییەکانی ڕوسیا دابخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 19:53 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئوکراین :تورکیا ڕازیبوو گەرووی بۆسفۆر بەڕووی ڕوسیا دابخات

سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، تورکیا ڕازیبووە گەرووی بۆسفۆر بەڕووی کەشتییە جەنگییەکانی ڕوسیا دابخات.

 

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، تورکیا ڕازیبووە بە داواکارییەکی وڵاتەکەی بۆ داخستنی گەروی بۆسفۆر بە ڕووی ڕوسیا.

ڕوسیا لە ڕێگەی بۆسفۆرەوە کەشتییە جەنگییەکانی دەگەیەنێتە ئۆکراین، ئەو بڕیارەش لە ژێر فشاری ئەمریکادا بووە.زیلینسکی لە پەیامێکدا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، ئەوەی خۆی بە "دۆستی" ئۆکراین دەزانێت چەک بداتە ئەو وڵاتە.

بە پێی ھەواڵێکی دیکە ، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای وەستاندنی هێرشەکانی سەر ئۆکرانیای کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی رایگەیاندووە، هەڵکشانی زیاتری گرژییە‌کان لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە، داواشی کردووە رووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بوەستێنێت.