ئەمریکا بە فەرمی شەڕی دژی ڕووسیای ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406337-ئەمریکا_بە_فەرمی_شەڕی_دژی_ڕووسیای_ڕەت_کردەوە
وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا: ئەمریکا لە ئۆکرانیا شەڕ دژی ڕوسیا ناکات ، چونکو کەس پێی خۆش نییە ململانێی نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی ببینێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2022 12:59 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە فەرمی شەڕی دژی ڕووسیای ڕەت کردەوە

وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا: ئەمریکا لە ئۆکرانیا شەڕ دژی ڕوسیا ناکات ، چونکو کەس پێی خۆش نییە ململانێی نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی ببینێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی دەرەوە، «لوید ئۆستن» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەمریکا لە ئۆکرانیا شەڕ دژی ڕوسیا ناکات و ناوچەی دژەفڕینیش لە ئۆکرانیا ناسەپێنێت. چونکو ئەوە بە واتای تێوەگلان بە شەڕی ڕووسیایە.

«ئۆستن» جەختیکردەوە کە ئەمریکا بەرگری لە گشت خاکی وڵاتانی ئەندامی «ناتۆ» دەکات، بە ڵام ھیچ ئاماژەیەکی بە ئۆکرانیا نەکرد، بەوپێیەی کە ئۆکرانیا ئەندامی ناتۆ نییە.

وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: بە دڵنیاییەوە کەس پێی خۆش نییە ململانێی نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی ببینێت، ھەر بۆیە بە پێویستی نازانین لە ئۆکرانیا بە دژی ڕووسیا شەڕ بکەین.

لە بارەی ھەڵوێستی چینیش لە ھەمبەر ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا «لوید ئۆستن» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاند: واشێنگتۆن  بۆ پەکینی ڕوون کردووەتەوە کە پشتیوانی کردنی لە پرۆسە سەربازییەکەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بژاردەیەکی خراپە، بەهیوام چین ئەو کارە نەکات.