ئەمریکا ناوچەی سەوز کۆنترۆڵ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410868-ئەمریکا_ناوچەی_سەوز_کۆنترۆڵ_دەکات
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی باڵوێزخانە و ستاڤە دیبلۆماسیەکەی ئەم وڵاتە لە عێراق، بڕیاڕ دەدات هێزێکی بەربڵاو رەوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 06:50 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ناوچەی سەوز کۆنترۆڵ دەکات

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی باڵوێزخانە و ستاڤە دیبلۆماسیەکەی ئەم وڵاتە لە عێراق، بڕیاڕ دەدات هێزێکی بەربڵاو رەوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی ئاب وەزارەتی بەرەڤانی ئەمریکا «پنتاگۆن» بڕیاری دا هێزێکی زۆرتری سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جێگیر بکات و بەمەبەستی پاراستنی ستافەکەی ڕێوشوێنی توندتری ئەمنی بگرێتە بەر.

وتەبێژی پنتاگۆن لەم بارەیەوە بە میدیاکانی وتووە:  پلانیان داناوە بۆ زیادکردنی هێزی سەربازی و ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوچەکە درایە بەر مووشەک و ئاڕ پی جی.

بۆ ماوەی رۆژێک شەڕێکی قورس لە ناوچەی سەوز لە بەغدا لە نێوان سەرایا سەلامی سەر بە سەدر و حەشدی شەعبی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی روویداو چەکی جۆراو جۆری تێدا بەکارهێنراو، ناوچەی سەوزیش کرایە ئامانجی چەندان مووشەک وە ئەنجامی ئەو توندتیژیەش پتر لە٣٠ کوژراو سەدان برینداری لێکەوتەوە.