کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411812-کشانەوەی_هێزەکانی_ڕووسیا_لە_پێگە_بەرگرییەکانیان_لە_شاری_لیمانی_ئۆکرانیا
 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە و لەشکەریانی دۆنباسی لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 03:01 Asia/Tehran
  • کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا

 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە و لەشکەریانی دۆنباسی لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا و سوپای ناوچەی دۆنباس، وێڕای کشانەوە لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمان، لە پێگەیەکی باشتردا جێگیر بوون.

لەم بەیاننامەیەدا هێزەکانی ڕووسیا لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکاندا لە ئۆکرانیا ٥ تانک و ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاندووە و ٢٠٠ سەربازی ئۆکراینی کوژراون.

شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو لێکەوتە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت فەرهەنگییە بەرفراوانەکانیەوە پێی ناوەتە هەشتەمین مانگی خۆیەوە و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.