شاڵاوی خەڵکی ناوچەیەکی ئەمریکا بۆ مارکێتەکان بەمەبەستی کڕینی ئاوی کانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416389-شاڵاوی_خەڵکی_ناوچەیەکی_ئەمریکا_بۆ_مارکێتەکان_بەمەبەستی_کڕینی_ئاوی_کانی
پیس بوونی ئاو لەدوای دزەی مەوادی ژەهراوی بۆنێو ڕوبارێکی ئیالەتی «پێنسیلڤانیا» بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئەو ئیالەتە بەمەبەستی کڕینی ئاوی کانی شاڵاو بەرنەسەر مارکێتەکان
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 17:15 Asia/Tehran
  • شاڵاوی خەڵکی ناوچەیەکی ئەمریکا بۆ مارکێتەکان بەمەبەستی کڕینی ئاوی کانی

پیس بوونی ئاو لەدوای دزەی مەوادی ژەهراوی بۆنێو ڕوبارێکی ئیالەتی «پێنسیلڤانیا» بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئەو ئیالەتە بەمەبەستی کڕینی ئاوی کانی شاڵاو بەرنەسەر مارکێتەکان

دزەی مەتریالی ژەهراوی بۆنێو ڕوباری «دلاویر» لە ئیالەتی «پێنسێلڤانیا»ی ئەمریکا بووەتە هۆی ژەهراوی بوونی زۆرتر لە دوو ملوێن کەس لە خەڵکی ئەو دەڤەرە.

وێنە بڵاوکراوەکان بەدیاری دەخەن کە لەدوای پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی ئیالەتی «پێنسێلڤانیا» بە مەتریالی کیمیایی «لاتێکس»، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆکڕینی قوتوەئاوی کانی شاڵاویان بردووەتە سەرمارکێتەکان.

لەم پەیوەندیەدا بەرپرسانی خۆجێیی ئەو ئیالەتە ڕایانگەیاندووە کە بەسەرنجدانی ئەوەی کە ناتوانن سەدا سەد دڵنیا بن کە ئاخۆ ئەو مەتریالە دزەی کردووەتە نێو ئەو ئاوەی خواردنەوە یان نا، داوا لە خەڵک دەکەن بۆ خواردنەوەو چێشت لێنان لەئاوی کانیی قوتو کەڵک وەربگرن.

جێگای ئاماژەیە نزیکەی دوو پۆیینت دوو ملوێن ئەمریکایی ئاوی بەبۆری کراویان لەبەردەست دا نیە.