بەرز مانەوەی هەڵاوسانی ئەوروپا بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران
ئهیلوول 13, 2026 17:51 Asia/Tehran
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا وشداریدا: هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆ بەهۆی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا بە بەرزی. دەمێنێتەوە.
کریستین لاگارد جەختی لەوە کردەوە: بەردەوامبوونی ئەم ململانێیە و کەمبوونەوەی توانای پاڵاوتنی نەوت بەتایبەتی لە ڕووسیا، نرخی وزە لە ژێر فشاردا دەهێڵێتەوە و تەنانەت مەترسی لەسەر گەشەی ئابووریش دروست دەکات. ئەم لێدوانانە دوای ئەوەی بووە کە بانکی ناوەندیی ئەورووپا بۆ جاری دووەم لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی دژی ئێرانەوە ڕێژەی سوودی بەرز کردەوە و ڕێژەی پارەی دانراو لە بانکیشی گەیاندە ٢.٥%. پێشبینییە نوێیەکانی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، باس لەوە دەکەن کە هەڵاوسان لەم کیشوەرە بۆ تا دوو ساڵی داهاتوویش هەر لە ئاستێکی باندا دەمێنێتەوە.