وەزیری دەرەوەی ئێران: پاڵپشتی ئەمریکا لە ئیسڕائیل دەبێتە هۆی بەردەوامی شەرەکەی غەززە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بێتوو ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیسڕائیل نەکردایە ئەو ڕژیمە ساختە نەیدەتوانی بەردەوام بێ لەسەر شەڕەکەی لەگەڵ خۆڕاگری ئیسلامی حەماس.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی وتووێژەکەی لەگەڵ کەناڵی هەواڵدەری جەزیرە هیواداری دەربڕی کە ئاگربڕی کاتی دەسپێکێک بێ بۆ ڕاگیرانی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی بەدژی خەڵکی فەلەستین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ڕاشکاوی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و بریکس دەستپێشخەریەکی بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە لە شەڕەکەی کەرتی غەززە هێناوەتە وەگەر خستوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای هێنانە بەر باسی ئەوەی کە چەند پەیامێک لەلایەن ئەمریکاوە بەڕی کراوە کە خوازیاری بەردەوامی ئەو شەڕە نین و دیارە ئەمریکا هەڵە دەکا کە بتوانێ بەبێ گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین هیچ بڕیارێک لەسەر بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لەدوای ئەو شەڕە بدا.
ناوبراو وتی کە وڵامی ئێران بۆ ئەمریکیکان ئەوە بوو کە ئەوان بەهۆی پاڵپشتی کردن و دانی چەک بەو ڕژیمە دەبنە هۆی بەردەوامی ئەو شەڕەو ڕیگە چارەسەری کێشەی کەرتی غەززە هەرتەنیا لەلایەن خودی خەڵکی فەلەستینەوە دیاری دەکرێ.