باڵوێزی ئێران: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕژیمی زایونیستی بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی لە غەززە وڵامدەر دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423233-باڵوێزی_ئێران_کۆمەڵگەی_نێودەوڵەتی_ڕژیمی_زایونیستی_بەرامبەر_بە_دڕندەکاریەکانی_لە_غەززە_وڵامدەر_دەکا
باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایونیستی بۆ هەڵاتن لەبەر وڵامنەدانەوە بە دڕندەکاریەکانی لە غەززە بەدوای تۆمەتبارکردنی ئێرانەوەیە بەبیانووی چالاکی بشێوکردن، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەو ڕژیمە لەبەر دڕندەکاری وڵامدەر بکا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2023 11:30 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایونیستی بۆ هەڵاتن لەبەر وڵامنەدانەوە بە دڕندەکاریەکانی لە غەززە بەدوای تۆمەتبارکردنی ئێرانەوەیە بەبیانووی چالاکی بشێوکردن، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەو ڕژیمە لەبەر دڕندەکاری وڵامدەر بکا.

ئەمیر سەعید ئیروانی لە نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆگۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ژانگ جونی باڵوێزو نوێنەری چین لەو ڕێکخراوە کە هەنوکە سەرۆکی ئەم خولەی لیژنەی ئاسایشە وتیشی: ئەم نامەیە لە وڵامی نامەکەی نوێنەری ڕژیمی زایونیستی ڕوو لە سەرۆکی ئەم خولەی لیژنەی ئاسایشە کە تێیدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە گۆیا هاویژرانی سەتەلایتی نووری سێ لەلایەن سەتەلایت هەڵگری قاسیدەوە بۆ بۆشایی ئاسمان پێشێلی بڕیارنامەی بیستو دوو سی و یەکی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەەوە یەکگرتوەکانە لەساڵی دوو هەزارو پازدەدا.

ئیرەوانی ڕایگەیاند کە واپێدەچێ تۆمەتبارکردنی ئێران بە چالاکی بشێوکار لە ناوچەکە شتێک نیە جگە لە هەوڵی سەرشۆڕانەی ڕژیمی زایونیستی بۆ هەڵاتنی لەبەر وڵامدانەوە بە دڕندەکاریە جەنگیەکانی و ژینۆسایدو دڕندەکاری بەدژی مرۆڤایەتی کە لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەی دەبا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی داوا لە کۆمەڵکەی جیهانی و بەتایبەت لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکا کە ئەو ڕژیمە لەبەر دڕندەکاریەکانی وڵامدەر بکا.

ئەو دیپلۆماتە باڵایەی کۆماری ئیسلامی وتیشی کە ئەو بانگەشەیە بەتەواوی بێ بنەمایە، چونکە ئێران هیچکات بەپێچەوانەی بڕیارنامەی بیست و دوو سی و یەک هیچ چالاکیەکی بەڕێوە نەبردوە.