تیکچوونی سیستەمی گواستنەوەی فەرەنسا چەن کاتژمێر پێش دەسپێبوونی ئۆلمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429800-تیکچوونی_سیستەمی_گواستنەوەی_فەرەنسا_چەن_کاتژمێر_پێش_دەسپێبوونی_ئۆلمپیک
کۆمپانیای ئاسنەڕێی فەرەنسا باسی تێکچوونی سیستەمی گواستنەوەی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتەی کردووە، ئەویش تەنیا چەن کاتژمێر پێش دەسپێبوونی ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی فەرەنسا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 08:56 Asia/Tehran

کۆمپانیای ئاسنەڕێی فەرەنسا باسی تێکچوونی سیستەمی گواستنەوەی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتەی کردووە، ئەویش تەنیا چەن کاتژمێر پێش دەسپێبوونی ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی فەرەنسا.

کۆمپانیای ئاسنەڕێی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتە وەبەر زەبری تێکدەرانە کەوتووە. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە، تێکچوونی سیستەمی گواستنەوەی ئاسنەڕێی فەرەنسا لە کاتێکدا ڕووی داوە کە تەنیا چەن کاتژمێری ماوە بۆ دەسپێبوونی ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس. کۆمپانیای ئاسنەڕێی فەرەنسا جەختی کرد کە ئەو کردەوە تێکدەرانەیە لانیکەم سیستەمی گواستنەوەی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتە تێکدەشێوێنێت.

کۆمپانیای ئاسنەڕێی فەرەنسا پێیداگرت کە کێبڵەکانی وەڕیخەری هێڵی شەمەندەفەرە خێرا و ئێکسپرێسەکان لە کردوەیەکی هەوانگدا لە لایەن کەسانی تێکدەرەوە ئاوریان تێبەردراوە. پاتریس وەرگریت وەزیری ڕێگا و بان و گواستنەوەی فەرەنسایش سەبارەت بە تێکشێوانی سیستەمی ئاسنەڕێی ئەم وڵاتە وتی: کردەەی تێکدەرانە و بە ئەنقەست دژ بە هێڵەکانی شەمەمەندەفەرە خێراکانمان ڕووی داوە، کەوایە ناچارین بەشێکی زۆری گەشتەکان هەڵوەشێنینەوە.