یەکێتیی ئەورووپا: لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا پشتیوانی دیپلۆماسین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438557-یەکێتیی_ئەورووپا_لە_پرسی_ئەتۆمی_ئێراندا_پشتیوانی_دیپلۆماسین
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە پاڵپشتی ئەو بلۆکە لە دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2025 15:44 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا: لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا پشتیوانی دیپلۆماسین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە پاڵپشتی ئەو بلۆکە لە دیپلۆماسی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: بلۆکەکە پشتیوانی لە دیپلۆماسی دەکات سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران. کاڵاس لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئیکسدا نووسیویەتی: لەگەڵ عەباسی عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەم کردووە  سەبارەت بە  جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا  لە دیپلۆماسی سەبارەت بە  پرسی ئەتۆمی ئێران و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.  وتەکانی  ئەو بەرپرسە باڵایەی ئوروپاییە سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە کاتێکدایە کە پێدەچێت دانوستانکارانی ئێران و ئەمریکا خولی  چوارەمی دانوستانەکان  لە کۆتایی  ئەم هەفتەدا یەڕێوە ببەن .