زاخارووا : ڕووسیا هیچکات وەڵامی ئۆلتیماتۆمەکانی نەداوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438996-زاخارووا_ڕووسیا_هیچکات_وەڵامی_ئۆلتیماتۆمەکانی_نەداوەتەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕووسیا ئامادەی دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ ئۆکرانیایە، ئێستا نۆرەی کی یفە کە وەڵام بداتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 21, 2025 09:45 Asia/Tehran
  • زاخارووا : ڕووسیا هیچکات وەڵامی ئۆلتیماتۆمەکانی نەداوەتەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕووسیا ئامادەی دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ ئۆکرانیایە، ئێستا نۆرەی کی یفە کە وەڵام بداتەوە.

ماریا زاخارووا وتی: زلنسکی و ئەوروپیەکان جارێکی ترلەبارەی تەشەناسەندنی بایکۆتە دژە ڕووسیەکان قسە دەکەن ڕووسیا هیچکات وەڵامی ئۆلتیماتۆمەکانی نەداوەتەوە. زاخارووا وتی: ئیستاکە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنە کراوەکان لە نێوان ڕووسیا وئۆکراین لە ئەستەمبوڵ گرینگە وبەپیی ئەوە هەنگاوی دواتر هەڵدەگیردرێت. دەسپێکرانەوەی وتووێژەکانی نێوان ڕووسیا وئۆکرانیا بۆخۆی ئاکام و ئەنجامێکی بەرسەرنجی هەیە. هەڵبەت هەوڵ وتەقالاکان بۆ باج وەرگرتن وزەخت وگوشارلەلایەن ڕۆژئاوا ئەنجامێکی بە پێچەوانەی هەیە. ناوبراو لەبارەی ئەگەریی تەشەناسەندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا یش وتی: دلنیاین  کە حکومەتی ئەمریکا تیدەگات لە بێ کەڵک بوونی زەخت وگوشار لەسەر موسکۆ .