خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕووسیا و ئوکراین لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439336-خولی_دووهەمی_وتووێژەکانی_ڕووسیا_و_ئوکراین_لە_ئەستەموڵ_بەڕێوەچوو
خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ئوکراین دوای یەک و نیو کاتژمێر وەدواکەوتن دوانیوەڕۆی ئەمڕو لە ئەستەمۆڵ بەڕێوەچوو
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕووسیا و ئوکراین لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو

خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ئوکراین دوای یەک و نیو کاتژمێر وەدواکەوتن دوانیوەڕۆی ئەمڕو لە ئەستەمۆڵ بەڕێوەچوو

خولی دووهەمی وتووێژەکانی نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئوکراین کە بە نێوبژیوانی تورکیا لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو دوای نزیکەی  کاتژمێرێک کۆتایی پێی هات  ئەو دانیشتنە بە ئامانجی لێکدانەوەی دۆخی ئاگربڕ گۆڕینەوەی گیراوەکان و  تاوتوێی  ئیمکانی  دیداری سەرانی دوو وڵات بەڕێوە چوو . ئەو وتووێژانە کە  زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند دووهەمین خول لەو وتووێژانەیە  کە بە میوانداریەتی تورکیا و بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرژی لە شەڕی ڕووسیا و ئوکراین بەڕێوە چوو . بە پێی  ڕاگەیندرانی سەرچاوەکانی دیپلوماتیک شاندی ڕووسیا پێکهاتوو  لە 12 کەس و شاندی ئوکراینی   بریتی لە 14 کەس لەو وتووێژانە بەشداریان کرد . بەرلە دەسپێکی  وتووێژەکانی ئەستەموڵ شک و گومانی زۆر سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی   ئەم وتووێژانە  لەئارادا بوو .