ڕووسیا: لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439423-ڕووسیا_لە_وەڵامی_هێرشەکانی_ئۆکراین_هەموو_بژاردەکان_لەسەر_مێزن
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا ڕایگەیاند: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2025 13:52 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا ڕایگەیاند: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن".

سێرگی ڕیابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هەموو بژاردە شیمانەییەکان لەبەرامبەر هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا لەبەرچاو دەگرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە خراوەتە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئۆکراین هێرشە درۆنییەکانی بۆ بۆ سەر خاکی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە. لە دوایین حاڵەتدا، شارە سنوورییەکان و تەنانەت ئەو بنکانەی تایبەت بە ڕاگرتنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکان بوون لە قووڵایی خاکی ڕووسیادا، کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنە جەنگییەکانی ئوکراین. ئەم پەلامارانە لە ئاراستەی لاوازکردنی توانای لۆجستیکی و ژێرخانی ڕووسیا ئەنجام دەبن و بەرپرسانی مۆسکۆ هۆشدارییان داوە لەوەی ئەم کردەوە دنەدەرانەیە دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان.