بەفر و سەهۆڵبەندان جارێکی دیکە ژیانی ڕۆژانەی لە ئینگلیز پەک خست
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443781-بەفر_و_سەهۆڵبەندان_جارێکی_دیکە_ژیانی_ڕۆژانەی_لە_ئینگلیز_پەک_خست
شەپۆلی سەرماو بەفربارین هاوڕێ لەگەڵ سەهۆڵبەندان ئەمڕۆ بووە هۆی داخستنی ژۆمارێک لە قوتابخانەکان لە بەشگەلێک لە ئینگلیز و دروست بوونی ئاستەنگ لە هاتوچۆی جادەکان و ئاسنەڕێی ئەو وڵاتە .
(last modified 2026-01-05T12:42:26+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2026 12:11 Asia/Tehran
  • بەفر و سەهۆڵبەندان جارێکی دیکە ژیانی ڕۆژانەی لە ئینگلیز پەک خست

شەپۆلی سەرماو بەفربارین هاوڕێ لەگەڵ سەهۆڵبەندان ئەمڕۆ بووە هۆی داخستنی ژۆمارێک لە قوتابخانەکان لە بەشگەلێک لە ئینگلیز و دروست بوونی ئاستەنگ لە هاتوچۆی جادەکان و ئاسنەڕێی ئەو وڵاتە .

بەسەدان قوتابخانە لە سەرانسەری ئینگلیز بەهۆی سەرماو سەهۆڵبەندان داخراون یان  لە کارەکانیان دواکەوتوون.  لە ئیرلەندی باکووریش دەسەڵاتداران  باسیان کرد لە داخستنی بەربڵاوی  قوتابخانەکانیان بەهۆی بەفر و سەهۆڵەوە. هەروەها ئەمڕۆ تۆڕی گواستنەوەی ئینگلیز بەهۆی سەرماو سەهۆڵبەندانەوە پەکی کەوت. کۆمپانیای "لاگین ئەیر"یش کە گەشتەکانی بۆ سکۆتلەندا و باکوری ئینگلیزە، ڕایگەیاند، دەیان گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە.  لە وەرزی زستانی ساڵانی دووهەزار و دە و دوو هەزار و هەژدەدا  بە هۆی بەفر و سەهۆڵبەندان لە  ئینگلز چەندین کەس گیانیان لەدەستدا.