هەنگاریا: ئوروپا بەدانی٨٠٠ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکانی خۆی دەگەیێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443823-هەنگاریا_ئوروپا_بەدانی٨٠٠ملیارد_یۆرۆ_بە_کیێف_زیان_بە_خەڵکانی_خۆی_دەگەیێنێ
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئوروپاییش ئێستا لەسەردەمی قەتیسمانی ئابووریدان، پێی داگرت: لەو بارودۆخەدا، ئوروپا بەدانی هەشت سەت ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکەکەی خۆی دەگەیێنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2026 14:12 Asia/Tehran
  • هەنگاریا: ئوروپا بەدانی٨٠٠ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکانی خۆی دەگەیێنێ

سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئوروپاییش ئێستا لەسەردەمی قەتیسمانی ئابووریدان، پێی داگرت: لەو بارودۆخەدا، ئوروپا بەدانی هەشت سەت ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکەکەی خۆی دەگەیێنێ.

"ڤیکتۆر ئوربان" وێڕای ئاماژە بەوەی کە درانی ئەو بڕەپارە زۆرە بە ئۆکرانیا، دۆخی ئابوریی وڵاتانی ئوروپایی شپرزەتر دەکا، وتی: بێگومان کۆمەڵگا ئوروپییەکان سەرەنجام لەهەمبەر سیاسەتی سەرۆکانی خۆیاندا کە پێوەر و ستاندارەکانی ژیانیان لەبەین دەبا، خۆڕاگریی دەکەن. "ڤلۆدیمیر زێلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەیانەوێ پاش کۆتایی شەر لە ئۆکرانیا، ٨٠٠ ملیارد یۆرۆ بۆ بنیات نانەوەی کۆبکەنەوە. شیاوی ئاماژەیە کە سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا پێشتر لەکاردانەوە بە شوێنهاتی پێچەوانەی ئەو سزاو گەمارۆیانەی لەلایەن یەکێتی ئوروپاوە خراوەتەسەر مۆسکۆ، ڕایگەیاندبوو کە "بڕیاردانی نەشیاو" ئوروپای لەناو بردووە.