ئەگەری دانانی باج لەلایەن ئینگلیزەوە دژ بە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444876-ئەگەری_دانانی_باج_لەلایەن_ئینگلیزەوە_دژ_بە_ئەمریکا
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەگەری دانانی باجی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئەمریکا ڕەت ناکاتەوە.
(last modified 2026-02-24T12:02:36+00:00 )
شوبات 24, 2026 13:20 Asia/Tehran
  • ئەگەری دانانی باج لەلایەن ئینگلیزەوە دژ بە ئەمریکا

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەگەری دانانی باجی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئەمریکا ڕەت ناکاتەوە.

کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە  دوای ئەوەی ئەمریکا باجی نوێی ١٥%ی داسەپاندە سەر بەریتانیا، لەندەن ئەگەری دانانی باجی تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر بە واشینگتۆن بەدوور نازانێ. ئەم نووسینگەیە هەروەها جەختی کرد کە بەو پێیەی پیشەسازیی بەریتانیا نایەوێت شەڕی بازرگانی ڕووبدات، لەندەن تەرکیزی کردۆتەسەر پەیوەندیی بنیاتنەر لەگەڵ هاوشانە ئەمریکییەکانی.

شایانی باسە ڕۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، باجەکانی جیهانی کە پێشتر بە ڕێژەی ١٠%ی ڕاگەیەندبوو، بەرزکردەوە بۆ ١٥%.