ڕووسیا : ئوروپا پێچەوانەی دەکارگرتنی ئەقڵی سەلیم، داکۆکی لە زێلێنسکی دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444890-ڕووسیا_ئوروپا_پێچەوانەی_دەکارگرتنی_ئەقڵی_سەلیم_داکۆکی_لە_زێلێنسکی_دەکا
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتگریی ئوروپا لە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای بە پێچەوانەی ئەقڵی سەلیم لێکدایەوە.
(last modified 2026-02-26T05:28:19+00:00 )
شوبات 25, 2026 14:25 Asia/Tehran
  • ڕووسیا : ئوروپا پێچەوانەی دەکارگرتنی ئەقڵی سەلیم، داکۆکی لە زێلێنسکی دەکا

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتگریی ئوروپا لە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای بە پێچەوانەی ئەقڵی سەلیم لێکدایەوە.

واسیلی نێبنزیا نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئوروپا ئامادەیە گەرەنتی و دەستەبەریی ئەمنیی بداتە کی یێف بەڵام تەنیا تا کاتێک کە رژێمی کی یێف وەک دوژمنی ڕووسیا بمێنێتەوەو شەڕ بەردەوام بکا.

واسیلی نێبنزیا وتیشی: چەندین ساڵە کە ئوروپا پێچەوانەی راستییەکان و ئەقڵی سەلیم، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئوکرانیا، دەکاتە پاڵەوان و هۆگریی و خواستگەلێک بەرجەستە دەکا کە ئەو قەت باسیشی نەکردووە.

خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئاشتیی ئۆکرانیا بەشێوەی سێ قۆڵیی و بەئامادەبوونی نوێنەرانی ڕووسیا، ئۆکرانیاو ئەمریکا لە ژنێڤی پایتەختی سویسڕا بەڕێوە چوو. سەرباری بەڕێوەچوونی چەند خول دانوستان، شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا هەروا بەردەوامە. پرس و بابەتی سەرزەوینی هەروا گرینگترین لەمپەری بەردەم بەئەنجام گەیشتنی دانوستانی نێوان دوولایەنە.

ڕووسیا و ئۆکرانیا هەوڵ دەدەن بە پاراستن و پەرەپێدانی ئەو ناوچانەی لەژێرکۆنترۆڵ و دەسەڵاتیان دایە، دەسپێشخەریی لە گۆڕەپانی شەڕ و هەروەها لە مەیدانی دانوستان بگرنەدەست. پێشتر، مەتیۆ ویتاکر نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ناتۆ وتبووی؛ واشنگتۆن چاوەڕوانە هەتا پرسی ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە خاک و سەرزەوین لە رۆژانی داهاتوودا چارەسەر بکرێ.

ناوبراو وتبووی؛ بەشداربووانی پرۆسەی دانوستان بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا، ئێستا لەسەر چوار سەنەدی کۆتایی کار دەکەن کە داگری گەڵاڵەیەکی ئاشتیی بیست بڕگیی، کۆمەڵێک دەستەبەری ئەمنیی چەندلایەنە، دەستەبەری ئەمنیی دیاریکراوی ئەمریکاو هەروەها بەرنامەی گەشەو فراژۆیی ئابووریی پاش ئاشتەواییە.