چاودێریی چڕی حکومەتی ترەمپ بەسەر پەیوەندیی دەرەکیی زانکۆکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444893-چاودێریی_چڕی_حکومەتی_ترەمپ_بەسەر_پەیوەندیی_دەرەکیی_زانکۆکانی_ئەمریکا
حکومەتی ترەمپ بەرنامەیەکی تازەی بۆ چاودێریی چڕ بەسەر چالاکیی دەرەوەیی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەسپێکردووە.
(last modified 2026-02-26T05:54:46+00:00 )
شوبات 25, 2026 15:22 Asia/Tehran
  • چاودێریی چڕی حکومەتی ترەمپ بەسەر پەیوەندیی دەرەکیی زانکۆکانی ئەمریکا

حکومەتی ترەمپ بەرنامەیەکی تازەی بۆ چاودێریی چڕ بەسەر چالاکیی دەرەوەیی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەسپێکردووە.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەجاران هەڕەشەی کردبوو، بێتوو بڕێک سیاسەت و ناڕەزایەتی زانکۆیی بۆ نموونە، کۆبوونەوەکانی لاگریی لە فەلەستین و دژ بە شەڕی غەززە، پەیڕەو بکرێ، بودجەی فیدراڵی زانکۆکان کەم دەکا. ئەو هەڕەشانە، نیگەرانی لەبارەی سنوردارکرانی ئازادیی ڕادەربڕین و سەربەخۆیی زانکۆیی لە ئەمریکا، دروست کردووە.