هەوڵدان بۆ لەسەردەسەڵات لابرانی دیموکراتەکانی لایەنگری رژیمی زایۆنیستی
ژومارێک لە نوێنەرانی دیموکرات خوازیاری لەسەر دەسەڵات لابرانی چاک شومەر بوون لە سەرۆکایەتیی زۆرینەی سێنا لە خولی تازەدا. شومەر لە ڕێبەرانی سەرەکیی دیموکراتەکان و لایەنگری رژیمی زایۆنیستییە.
کریس وەن هۆلەن، سێناتۆری دیموکراتی مریلەند وتوویەتی؛ بۆ لەسەر دەسەڵات لابرانی چاک شومەر لە سەرۆکایەتیی زۆرینەی سێنا، لەگەڵ ناوبراودا ڕکابەریی دەکات. وەن هۆلەن دەڵێ: کەمپێنەکەی وەڵامدانەوەیە بە خواستی دەنگدەران بۆ گۆڕین و گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی. چاک شومەر لە لایەنگرانی سەرەکیی دیموکراتی رژیمی زایۆنیستییە کە هەرئێستا سەرۆکایەتی دیموکراتەکانی لەئەستۆیە. ژمارێک هاووڵاتیی ئەمریکی و لایەنگرانی فەلەستنیش خوازیاری ڕێبەرایەتیی تازەی کەسانێکی دیکە بوون لەهەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێسدا کە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران و بڕینی بودجەی ڕێکخراوی کۆچبەریی هەوڵ بدەن.