لایەنگرانی فەلەستین لە لەندەن خوازیاری هەنگاونانی کردەیی دژی ژینۆساید لە غەززە بوون
چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، بە گردبوونەوە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز، خوازیاری هەنگاونانی پراکتیکی و کردەیی حکومەتی ئەو وڵاتە بوون بەمەبەستی ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە.
ناڕازییان و خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە لەندەن، خوازیاری راگیرانی بەتەواوەتی فڕۆشی چەکەمەنی بە رژیمی زایۆنیستی، سەپاندنی گەمارۆی کاریگەر و ئاسانکاریی بۆ ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غەززە بوون. نوێنەرانی سەندیکا پیشەییەکانیش بەئاماژە بە بارودۆخی دژواری ئاوارەکانی فەلەستین و خەسارێک کە بەهۆی بارانبارین و لافاو بەریان کەوتووە، جەختیان کردەوە لە پێویستیی کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و لەگوشارخستنی تەلاویڤ. ناڕازییان رایانگەیاند، هەتا کۆتایی هاتنی شەڕ و کۆتایی ڕەنج و مەینەتی گەلی فەلەستین، ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان بەردەوام دەکەن. ئەو گردبوونەوە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە پەلامارە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەرتاسەری غەززە هەروا درێژەی هەیە.