هەڵاتنی شارومەندان لە ناوچەکانی بن چاوەدێریی داعش لە ڕۆژاوای ئێراق
وتەبێژی عەشیرەتی پارێزگەی ئەنباری ئێراق باسی هەڵاتنی بنەماڵەکان لە ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن داعشی کرد لەم پارێزگەیە دا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی سێ شەممەی ماڵپەڕی نەهرەین ، غەسان عیساوی وتەبێژی عەشیرەتی پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق وتی : زۆرێک لە بنەماڵەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە بەرەو هێزی ئاسیاشی لە ناوچەی رەتبە هەڵدێن و هێزی ئاسایشی ئەم کەسانە بۆ ئوردوگای جەبانیە دەگوازنەوە .
وتەبێژی عەشیرەتی ئەنبار پێداگری کرد داعش لە شارومەندانی ئێراقی لە ناوچەکانی قائم و راوە وەک قەڵغانی مووشەکی کەڵک وەردەگرێ .
هەرلەم حاڵە دا سەرچاوەکانی سەربە هێزی حەشدی شەعبی باسی تێک شکێندرانی پێنج ناوەندی سەربە داعشیان کرد لە سنوورەکانی ئێراق لەگەڵ سوریا .
لەم ئۆپزراسیۆنەدا چەندین تیرۆریست کوژراون.
بەپێی هەواڵێکی تر لە ئێراقەوە، سەرچاوە ئاساشییەکانی کورد لە ئێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند لە یەک حەوتەی ڕابردوودا چەند سە د گومانلێکراوی داعشی خۆیان ڕادەستی کاربەدەستانی کورد کردووە لە باکووری ئێراق .
ئەوان بەشێک لە تاقمگەلێک بوون کە دوای پەلاماری هێزی دەوڵەتیی ئێراق و ئازاد کرانی شاری حەویجە لە پارێزگەی کەرکووک، بەرەو ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی کوردەکان لە باکووری ئێراق هەڵاتبوون .