سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر : کۆتایی داعش لەبەر مەرجەعیەت، لاوانی ئێراقی و یارمەتییەکانی ئێران بووە
محەممەد ناجی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی شەممە پێداگری کرد : کۆتایی هاتنی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە لەبەر فتوای مەرجەعیەت، لە خۆبوردوویی ڕۆڵەکانی ئێراقی و یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
قەیران لە ئێراق لەساڵی دووهەزارو چواردە لەبەر دەستدرێژی بەربڵاوی داعشییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکرا.
هێزی ئێراقی بە یارمەتی موستەشارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی حەڤدەی نوامبەر توانیان شاری راوە لە پارێزگەی ئەنبار ئازاد بکەن .
بە ئازاد کرانی ئەم شارە بەکردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی پێ هات .
سوپای سوریا و هێزی میحوەری خۆڕاگریش یەکشەممە نۆزدەی نوامبەر بووکەمال لەباشووری پارێزگەی دەیروزوور وەک دوایین بنکەی داعش لە سوراییان ئازاد کرد .
بە ئازاد کرانی بووکەمال دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سوریاش داخرا.
سەردار سەرلەشکری پاسدار قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەک دا بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، کۆتایی هاتنی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاند و ئەم سەرکەوتنەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و جیهانی ئیسلام پیرۆزبایی کرد .