چەندین ناوچەی دیکە لە رۆژاوای عێراق لە داعش پاک کرانەوە
تشرینی دووهم 27, 2017 06:46 Asia/Tehran
175 ئاوایی ، پێنج تێپەڕگە و فڕۆکەخانەی سەربازیی ژنێف لە باشووری شاری ئەلحەزەر لە رۆژاوای عێراق لە ترۆریستانی داعش پاک کرانەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، شانەی راگەیاندنی شەڕی عێراق لەم بارەوە جەختی کردەوە : بەشێک لە هێزەکانی ئەرتەش ، پۆلیسی فێدڕاڵ و هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە یەکەم قۆناغی هەڵمەتی دوهەمی جزیرە و ئەعالی فوراتیان کۆتایی پێ هێنا و گوند و ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە باشووری ئەلحەزەر لە 80 کیلۆمەتریی باشوری رۆژاوای موسڵ وناوچە باکوریەکانی شاری راوەیان پاک کردەوە . عبدولئەمیر رشید یارەڵڵا فەرماندەری هەڵمەتی پاکتاوکردنی ئەعالی فورات و جزیرەش رۆژی یەکشەممە رایگەیاندبوو ، چوار گوندی باکووری راوە لە ترۆریستان پاک کراونەتەوە .
سەرپەیڤ