فەرماندەرێکی ئەمریکی هاوپەیمانی: حەشدی شەعبی هێزێکی فەرمی و کارا بوو لە بەرەنگاربوونەوەی داعش
ژەنەراڵی ئەمریکی و فەرماندەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو بەرەنگاربوونەوەی داعش دانی بەوەدانا: حەشدی شەعبی، هێزێکی فەرمییەو دەورێکی کارای بینیوە لەبەرەنگاربوونەوەی داعش.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا لەماڵپەڕی "الغد پرس"ی عێراق، پۆل فانک ئەمڕۆ دووشەممە وتی: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی ئاسایشی فەرمییەو دەوری ئەرێنی بووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.
لێدوانەکانی ژەنەراڵی ئەمریکی لەکاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی سیاسی ئەو وڵاتە لەوان ڕێکس تیلرسۆن، وەزیری دەرەوە، حەشدی شەعبی بەهێزێکی میلیشیای بیانی(سەربەئێران) زانیبووو خوازیاری چوونەدەریان لە عێراق ببوو.
بەرپرسانی عێراقی و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بەتوندی کاردانەوەیان پێشاندا بەو لێدوانە دەستتێوەردەرانانە و لەڕەت کردنەوەی ئەو لێدوانانە ئاماژەیان کرد بە فەرمیی بوونی ئەو هێزە بەگوێرەی یاسای پەرلەمانی عێراق و لەژێر چاودێری هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە.
فەرماندەری پێکهاتەی ناسراو بە هاوپەیمانیی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەدرێژەی قسەکانی دەوری ئەو هاوپەیمانییەی ، هەوڵدان بۆ مەشق پێکردن و پڕچەک کردنی هێزە عێراقییەکان زانی.
ناوبراو وتی: داعش هەروا هەڕەشەو جێی مەترسییە چونکە پاش شکست لەشەڕ، ئێستا هەوڵ دەدا لەچوارچێوەی ئاوارەکان درێژە بدات بە هەوڵەکانی بۆیە، ئێمەش داکۆکی لەهێزە عێراقییەکان بەردەوام دەکەین.