تاووتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی عێراق و سووریا
باڵوێزی سووریا لە بەغدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق دیداری کردو دوولایەن لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چەسپاندنی ئاسایش وهێمنی لەو دوو وڵاتە ڕاوێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، «صطام الدندح» باڵوێزی سووریا لە بەغدا، لە پەراوێزی جێژنێک کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر تیرۆریزم لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڕێوە چووبوو، لەدیدار لەگەڵ قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر تیرۆریستانی داعشی لەناوبراو پیرۆز کرد.
ئەلئەعرەجیش لەو چاوپێکەوتنەدا، وتی: سەرکەوتنی ئێستا هی ئەو شەهیدانەیە کە لەڕێگای ڕزگارکردنی خاکی عێراق لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست گیانیان بەخت کرد.
ئەلئەعرەجی هەروەها ڕێزی گرت لەهەموو هێزە ئاسایشی و سەربازییەکانی عێراق بەتایبەت هێزەکانی حەشدی شەعبی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوولایەن لەو دیدارەدا هەندێ پرس و بابەتی هاوبەش و ڕێگاکانی چالاک کردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاووتوێ کرد.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ژۆئەنی٢٠١٤وە هاتەنێو خاکی عێراق و بەشگەلێکی ئەو وڵاتەی ئاڵۆز و داگیرکرد کە بەهەوڵی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، تیرۆریستان لەعێراق هەرەسیان هێنا.
قەیران لە سووریاش لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.