نوێنەری پێشووی عێراق: واشنگتۆن بۆ سەپاندنی شەرتەکانی، کەمڵانی کابینەی بەبارمتە گرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446532-نوێنەری_پێشووی_عێراق_واشنگتۆن_بۆ_سەپاندنی_شەرتەکانی_کەمڵانی_کابینەی_بەبارمتە_گرتووە
نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەقاوی دا، ئەمریکا بەخستنەژێر گوشاری حکومەتی عێراق، کەمڵانی کابینەی تازەی بە قەبووڵکردنی شەرتەکانی واشنگتۆن مەرجدار کردووە، شەرت و مەرجێک کە ئامانجی یەکجاریی، چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق ڕادەگەیێندرێ.
(last modified 2026-09-05T14:42:50+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2026 18:12 Asia/Tehran
  • نوێنەری پێشووی عێراق: واشنگتۆن بۆ سەپاندنی شەرتەکانی، کەمڵانی کابینەی بەبارمتە گرتووە

نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەقاوی دا، ئەمریکا بەخستنەژێر گوشاری حکومەتی عێراق، کەمڵانی کابینەی تازەی بە قەبووڵکردنی شەرتەکانی واشنگتۆن مەرجدار کردووە، شەرت و مەرجێک کە ئامانجی یەکجاریی، چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق ڕادەگەیێندرێ.

"رەسوڵ رازی" نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا لەکاروباری ناوخۆی عێراق وتی کە حکومەتی ئەمریکا بەئامانجی ئیمتیاز وەرگرتن، پێش دەگرێ بە کەمڵانی کابینەی دەوڵەت و تاکاتێک کە شەرتەکانی واشنگتۆن دابین نەبێ، گڵۆپی سەوز بۆ یەکلابوونەوەی وەزیرانی پۆستە بەتاڵەکان پیشان نادا. ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق بەئاماژە بە مۆڵەتی دیاریکراو بۆ چوونەدەری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، جەختی کرد: دەوڵەتی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو، مۆڵەتی ٣٠ی ئەیلولی بۆ کۆتایی ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان دیاری کردووە. گرووپە خۆڕاگرەکان و رەوت وپێکهاتە سیاسییەکان بەوردیی خەریکی پێوشوێن گرتنی ئەو پرۆسەن هەتا لێبڕاوبوون لە جێبەجێکرانی ئەو ڕێککەوتنە هەڵسەنگێنن، چونکە ئەو بەروارە خاڵێکی وەرچەرخان دەبێ بۆ دەسپێکرانی قۆناخێکی تازە.

رەسوڵ رازی لەکۆتاییشدا وتی کە گوشاری ئەمریکا لەسەر پرۆسەی پێکهێنانی دەوڵەت، بەئامانجی لاوازکردنی توانای سەربازیی خۆڕاگرییەو واشنگتۆن هەوڵیەتی لەو ئامرازە بۆ ناچارکردنی حکومەت بە چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق کەڵک وەرگرێ، ئەوە لەکاتێکدایە کە خۆڕاگریی عێراق وریایە.