موقاوەمەی عێراق، رەتی کردەوە دەستی بووبێ لە هێرشکرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان
ئهیلوول 13, 2026 14:12 Asia/Tehran
موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا هەرچەشنە دەستتێدابوون لە هێرشی رۆژی هەینیی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی ڕەت کردەوە.
موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند؛ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی موقاوەمەی عێراق دەکرێن دەربارەی لێدانی دامەزراوە هەستیارەکانی سعوودیە "شانازییە و نایکەین بە هی خۆمان". لەو بەیاننامەدا هەروەها موقاوەمەی ئیسلامی نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی حکومەتی عێراق بەبێ پشتبەستن بە بەڵگەی باوەڕپێکراو یان لێکۆڵینەوەی مەیدانی، پەلەی کردووە لە پەسەندکردنی ئەم تۆمەتانەدا. موقاوەمەی عێڕاق وێڕای پێداگریی لەسەر پاڵپشتیکردنی لە یەمەن ڕایگەیاند، ئامادەیە بەشداری هەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکوومیی بێ تاوەکوو لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان بکرێت.
سەرپەیڤ