ڕێزگرتنی " حەشدی شەعبی" لە پشتگرییەکانی ئێران لە خەباتی دژی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i331139-ڕێزگرتنی_حەشدی_شەعبی_لە_پشتگرییەکانی_ئێران_لە_خەباتی_دژی_داعش
جێگری سەرکردەی هێزەکانی "حەشدی شەعبیی عێراق بە باسکردنی گرنگایەتی پشتگرییەکانی ئێران لە گەلی عێراق لە خەباتی دژی ترۆریستانی داعش ، وتی، لەم خەباتە دژوارە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جۆرە یارمەتییەکی گەلی عێراقی داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2018 04:58 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی

جێگری سەرکردەی هێزەکانی "حەشدی شەعبیی عێراق بە باسکردنی گرنگایەتی پشتگرییەکانی ئێران لە گەلی عێراق لە خەباتی دژی ترۆریستانی داعش ، وتی، لەم خەباتە دژوارە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جۆرە یارمەتییەکی گەلی عێراقی داوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس ئێواڕەی یەکشەممە  لە ڕێو ڕەسمێک دا لە شاری نەجەفی ئەشرەفی عێراق وتی: هاوپەیمانی بە ناو نێو دەوڵەتی خەبات دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دوو مانگی یەکەمی شەڕ دژی داعش لە هاوینی ٢٠١٤ تەنانەت فیشەکێکیان بە ئێمە نەداوە  بەڵام ئێران لە شەڕی دژە داعش هەموو چەشنە یارمەتییەکی بە عێراق داوە .

 جێگری سەرکردەی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق بە  ئاماژە بەم بابەتەکە ئازاد کردنەوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش هیچ پشتگرییەکی نێو دەوڵەتی لە هێزە عێراقییەکان نەبوو، وتی:  لە دوو ساڵ خەباتی گەلی  عێراق دژی ترۆریستانی داعش، تەنیا ئێران لە دەوڵەت، خەڵک و هێزە عێراقییەکان پشتگریی کرد.

 ئەبوو مەهدی  مۆهەندیس  هەر وەها بە وشداری دان لەبارەی خەوشاندنی ڕاستەقینەکانی خەبات دژی ترۆریسم لە عێراق دا وتی: عەرەبستان و ئیمارات هێشتایش بۆ کاولکردنی عێراق پارە خەرج دەکەن.

 جێگری سەرکردەی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق وتیشی: دەبێ لە میژوو تۆمار بکرێت کە مەرجەعییەتی باڵای عێراق و ڕێبەری شۆرش لە ئێران و گەنجەکانی لاگری مەرجەعیەت -عێراقیان لە چنگ داعش ڕزگار کرد.

 ئەبوو مەهدی مۆهەندیس وتیشی: شەڕ دژی داعش و ترۆریسم لە عێراق هێشتا تەواو  نەبووە و گەلی عێراق هەروا خەریکی خەباتن دژی ترۆریسم ولاگرانیان.