بەرەوڕ‌ووبوونەوەی حەشدی شەعبیی عێڕاق دژبە پەلاماری داعش بۆسەر پارێزگای سەلاحەدین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i365763-بەرەوڕ_ووبوونەوەی_حەشدی_شەعبیی_عێڕاق_دژبە_پەلاماری_داعش_بۆسەر_پارێزگای_سەلاحەدین
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هەوڵی تیرۆریستانی داعشیان بۆ دزەکردنە نێو پارێزگای سەلاحەدین بێ ئاکام کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2019 12:01 Asia/Tehran
  • بەرەوڕ‌ووبوونەوەی حەشدی شەعبیی عێڕاق دژبە پەلاماری داعش بۆسەر پارێزگای سەلاحەدین

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هەوڵی تیرۆریستانی داعشیان بۆ دزەکردنە نێو پارێزگای سەلاحەدین بێ ئاکام کرد.

ماڵپەڕی سومرییە نیوز لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: ترۆریستانی وەهابی-زایۆنیی داعش رۆژی ڕابردوو(پێنج شەممە) هێرشیان کردەسەر چەند یەکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە "ئامرلی" کە ئەو کردە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بەرپەرچ درایەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لەو پەلامارەدا، خەسار و زیانی لە ترۆریستانی داعش دا.

سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژو بڵاو پەلاماری ترۆریستی ئەنجام دەدەن.