ئایەتوڵڵا سیستانی خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384740-ئایەتوڵڵا_سیستانی_خوازیاری_یارمەتی_دانی_جەماوەری_لوبنان_بوو
ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2020 09:25 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا سیستانی خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو

ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو.

ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق  ئەمڕۆ پێنج شەممە لەم بەیاننامەیەدا داوای لە بڕواداران و تەواوی ئەویندارانی کاری خێرومەندانە کرد کە لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا لەگەڵ جەماوەری لوبناندا ھاودەردی بکەن.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ھەتا ئێستا ٧٣ کەس لەم ڕووداوەدا کوژراون و زیاتر لە سێ ھەزارو ٧٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.